پزیشکێک: 75٪ـی منداڵانی ئۆتیزم پێویستە بە سڕکردنی گشتی چارەسەرییەکانی دەم و ددانیان بۆ بکرێت

17-08-2024
شکار رێبوار
بەشێک لەو منداڵانەی چوونەتە نووسینگەی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان بۆ ئەوەی پزیشکی ددان بیانبینێت. وێنە: رووداو
بەشێک لەو منداڵانەی چوونەتە نووسینگەی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان بۆ ئەوەی پزیشکی ددان بیانبینێت. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پزیشکێکی ددان لەبارەی چارەسەرییەکانی پسپۆڕیی ددان بۆ منداڵانی ئۆتیزم دەڵێت: بەشێکی زۆری منداڵانی ئۆتیزم بەهۆی فرەجووڵەیی و کۆنتڕۆڵنەکردنیان پێویستە سڕکردنی گشتییان بۆ بکرێت، تەنانەت ئەگەر بۆ ددان دەرهێنانێکیش بێت.
 
ئەمڕۆ شەممە 17ـی ئابی 2024 دکتۆر رێژین کاوە، پزیشکی پایەبڵندی نەشتەرگەرییەکانی شەویلگە و روخسار بە رووداوی راگەیاند، 25٪ـی کەسانی ئۆتیزم رازین کە چارەسەرییەکانی دەم و ددانیان بۆ بکرێت و پێویستیان بە سڕکردنی گشتی نابێت، چونکە بەشێکی زۆریان دەبێت بە بەکارهێنانی سڕکردنی گشتی چارەسەربکرێن.
 
دکتۆر رێژین کاوە ئاشكرای دەکات، ئێستا سڕکردنی گشتی بەراورد بە 20 ساڵ لەمەوبەر زۆر سەلامەتترە و دایک و باوکان پێویست ناکات دوودڵ بن لە بەکارهێنانی بۆ منداڵەکانیان.
 
تەنانەت ئەو پسپۆڕە باسی ئەم هۆکارانەی خوارەوە دەکات کە بەهۆیەوە ئەو جۆرە منداڵانە زیاتر دووچاری کێشەکانی دەم و ددان دەبن وەکو؛
 
- خواردنی یەک جۆری خۆراک بۆ ماوەیەکی زۆر
- گوێڕایەڵی نەکردنی منداڵەکە بە رێنوێنییە تەندروستییەکان
- قورسیی ئەنجامدانی چارەسەرییەکانی دەم و ددان بۆ منداڵەکە
 
لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ منداڵانی ئۆتیزم کەمن و لەو روانگەیەوە پاڵپشتیی کەمیان دەکرێت، ''چونکە ئامێر و پێداویستیی گونجاو بۆ پزیشکانی ددان دابیننەکراون کە بتواندرێت خزمەتی زیاتر بە منداڵانی ئۆتیزم بکرێت''.
 
لە سلێمانی هەڵمەتێک بۆ پشکنینی ددانی منداڵانی ئۆتیزم راگەیێندرا و تیایدا ئەندامانی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان سوودمەند دەبن کە لەلایەن بەشێک لە پزیشکانی سەندیکای ددانەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت و بەپێی پێویست رەوانەی نۆرینگەکان دەکرێن، تاوەکو بەخۆڕایی چارەسەریان بۆ بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرداخێک ئاو لەسەر  سفرەی خوان دانراوە.

مایۆکلینیک: ئەوانەی دەیانەوێت کێشیان کەم بکەنەوە، لەکاتی نانخواردن ئاو بخۆنەوە

توێژینەوەیەکی سەنتەری مایۆکلینیک لە ئەمریکا لەبارەی ئاو خواردنەوە لەکاتی ژەمەکان کراوە و دەریدەخات، ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشیان کەم بکەنەوە لەکاتی ژەمەکاندا یەک پەرداخ لە ئاو بخۆنەوە.