رووداو - تەندروستی
کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا لەبارەی ئاوی لیمۆوە رایدەگەیێنێت، خواردنەوەی تێکەڵەی ئاو و لیمۆ یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش و یەکێکە لە رێگە هەرە سرووشتییەکان بۆ ئەوە.
کۆمەڵەکە روونی دەکاتەوە، لیمۆ زیندەچالاکیی جەستە بەرزدەکاتەوە ئەمەش هاندەرێکی باشدەبێت بۆ سووتاندنی زیاتری چەورییەکانی جەستە.
د. سۆفیا دیڵ، پسپۆڕی خۆراک و رێژیمی خۆراکی لە لۆس ئەنجڵس دەڵێت: گیراوەی ئاو و لیمۆ جەستە شێداردەکاتەوە و دژی هەوکردنەکانیشە.
هەر بۆیە ئەو پسپۆڕە پێشنیازدەکات، رۆژانە دوو پەرداخ گیراوەی ئاو و لیمۆ بخورێتەوە.
لیمۆ یارمەتیدەرە بۆ؛
- بەهێزکردنی بەرگریی جەستە
- کەمکردنەوەی قەبزی
- باشترکردنی تەندروستیی پێست
- رێگری لە کەمخوێنی
- کەمکردنەوەی پەستانی خوێن
- رێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە
- باشترکردنی هەرس
بەڵام ئاگاداربە و پسپۆڕێک پێشنیازدەکات، لیمۆ بە توێکڵەوە نەخرێتە نێو ئاو، بەڵکو توێکڵەکەی لێبکرێتەوە یاخود زۆر بە خوانی بشۆردرێتەوە، ئینجا بخرێتە نێو ئاوی خواردنەوە؛ هۆکارەکەی بزانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ