رووداو - تەندروستی
کارمەندانی سەنتەری تالاسیمیا لە هەڵەبجە داوادەکەن کە شوێنی سەنتەرەکەیان بۆ گەورەتر بکرێت و پزیشکی پسپۆڕی خوێنیشیان بە هەمیشەیی بۆ دابینبکرێت.
ناسر عەبدولڕەحیم، کارمەندی تەندروستی لە تاقیگەی سەنتەرەکە بە رووداوی راگەیاند، تائێستا بودجەیەکی تایبەت بە سەنتەرەکە دابیننەکراوە و مانگانە دووچاری کەموکورتیی پێداویستییەکان دەبنەوە.
ناسر عەبدولڕەحیم گوتی، سەنتەرەکە هیچ پسپۆڕێکی هەمیشەیی نەخۆشییەکانی خوێنی نییە کە پشکنینەکانی تووشبووان بخوێنێتەوە بۆ ئەوەی بارودۆخی تەندروستییان بزاندرێت، گوتیشی، ''تەنیا یەک پسپۆڕی لێیە کە بە تەنسیب بۆی دابینکراوە''.
بەپێی ئامارەکانی سەنتەرەکە، ئێستا ئەوانەی مانگانە خوێن وەردەگرن 16 تووشبووی تالاسیمیان و ئەوانەشی کە دەرمان و چارەسەری دیکە وەردەگرن نزیکەی 60 کەسن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ