تیمی چارەسەریی مانگرتووان لە نەخۆشخانەی شار: مانگرتووان کێشیان زۆر دابەزیوە

12-02-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دوای شکاندنی مانگرتنی بەشێک لە فەرمانبەر و مامۆستا لە سلێمانی، ئێستا ئەوان لە نەخۆشخانەی شار، د. گۆران هەورامی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوە لە نەخۆشخانەکە و دەڵێت: مانگرتووان کێشیان 8 بۆ 12 کیلۆگرام دابەزیوە، بەڵام تەندروستییان جێگیرە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 12-2-2025 د. گۆران هەورامی، سەرپەرشتیاری تیمی چاودێریی مانگرتووان لە نەخۆشخانەی شار بە رووداوی راگەیاند، ''سەرەتا ڤیتامین و مادە کانزاییەکانمان داوە بە مانگرتووان و 5 بۆ 10 رۆژ پێویستە بۆ مانگرتووان تاوەکو تەندروستییان ئاسایی دەبێتەوە.
 
بەگوتەی د. گۆران هەورامی، مانگرتووان بە پێدانی شیری تایبەت و ژیناو دەستیان بە خواردن کردووەتەوە، بەڵام جارێ نابێت خواردن بەبێ راوێژی پزیشک بخۆن.
 
دوای شکاندنی مانگرتن، چۆن دەستبکرێتەوە بە خواردن؟
 
پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی رایدەگەیێنێت، دوور نییە یەکەم ژەمی خواردنی دوای مانگرتنێکی درێژ ببێتەهۆی گیانلەدەستدان.
 
د. سەلمان جاف پێشنیازدەکات بەم شێوەیە دەستبکرێتەوە بە خواردن؛
 
قۆناخی یەکەم؛ رۆژی یەکەم و دووەم باشترە تەنیا ئاو و خوێیەکی کەم لە گەڵ بڕێکی کەم لە شەربەت وەربگیرێت، لەگەڵ مەڵتی ڤیتامین و ڤیتامین B و گیراوەی ئەلیکترۆلایتەکان.
 
قۆناخی دووەم {رۆژی دووەم تاوەکو حەوتەمی دوای شکاندنی مانگرتن}؛ پێویستە بەپێی کێشی جەستەی کەسەکە، دەستبکرێتەوە بە خواردن، تەنیا سێ یەکی پێویستیی رۆژانەی وەربگرێت و دەکرێت سوود لە تەواوکەری خۆراکی و پڕۆتین وەربگیرێت. پاشانیش شلەمەنییەکان و سووپ بخواتەوە.
 
قۆناخی سێیەم {دوای رۆژی حەوتەمی شکاندنی مانگرتنەکە}؛ دەست دەکرێت بە خواردنی ئاسایی بە لە بەرچاوگرتی بارودۆخی کەسەکە و فەرمانەکانی کۆئەندامی هەرسی، سوود لە سەرچاوەی پڕۆتینی وەربگیرێت و بە بەردەوامی کەسەکە لەژێر چاودێریی دۆخی ڤیتامین و کانزا و ئەلیکترۆلیتەکان بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەپێ رۆیشتن و پایسکیل لێخوڕین بۆ رێگری لە سەوەفان.

پسپۆڕێک: راکردنی هێواش و لێخوڕینی پاسکیل پێشگیری لە سەوەفان دەکەن

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک، شکان و جومگە رایدەگەیێنێت، راکردنی هێواش، لێخوڕینی پاسکیل و کەمکردنەوەی دانیشتنی سەر ئەرز و چوارمەشقی رێگەی کاریگەرن بۆ پێشگیری لە خراپتر بوونی سەوەفان.