رووداو - تەندروستی
خانمێکی جامایکیی دانیشتووی بەریتانیا ئەمساڵ یادی 107 ساڵەی لەدایکبوونی کردەوە و ماڵباتەکەی نهێنیی تەمەندرێژییەکەی ئاشکرادەکەن.
ماری تۆماس، خانمێکی 107 ساڵانی دانیشتووی بەریتانیایە و بە ''دایکە ماما'' ناسراوە، ئێستا شەش نەوە لە دەوری هەن و هاوژینەکەی پێش 30 ساڵ لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. ئێستا ماری خاوەنی 95 نەوە و نەوەزایە.
بەگوتەی ماڵباتەکەی، ئاسوودەیی دەروونی و دڵخۆشی وای لەو خانمە کردووە تاوەکو ئەو تەمەنە بەردەوامبێت لە ژیان و ئێستاش بە ئومێدەوە دەڕوانێتە چواردەوری.
بەپێی دامەزراوەی تەمەندرێژی لە بەریتانیا، ئەمانەی خوارەوە هۆکارن بۆ تەمەندرێژی؛
- خۆراکی تەندروست
- کەمکردنەوەی خوێ و چەوری
- بایەخدان بە خۆراکە دەریاییەکان
- خواردنی خۆراکە گەڵا سەوزەکان
- چالاکیی جەستەیی
- کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونی
- بایەخدان بە پشکنینی پێشوەختە
- رێکخستنی خەو
- کاریگەریی بۆماوەیی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ