رووداو - تەندروستی
پسۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی منداڵان لە هەولێر رایدەگەیێنێت، لە دایکبوونی دووانەیەکی پێکەوەلکاو زۆر دەگمەنە و لە هەرێمی کوردستان ناتوانن لەیەکدی جیایان بکەنەوە.
لە نەخۆشخانەیەکی ژنان و منداڵبوونی کەرکووک دووانەیەکی دەگمەن لەدایکبوون کە هەمان دڵیان هەیە; ئەمڕۆ سێشەممە 11-3-2025 د. کارزان کازم، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی منداڵان بە رووداوی راگەیاند، کاتێك دوو منداڵی دووانەی پێکەوەلکاو لەدایکدەبن، پێویستیان بە جیاکردنەوە دەبێت، بەڵام لە کوردستان ئامێری پێشکەوتوو و سەنتەری پێشکەوتوومان نییە و ناتوانن نەشتەرگەریی جیاکردنەوەیان بۆ بکەن.
د. کارزان کازم ئاماژە بەوەش دەکات، نەشتەرگەریکردنی ئەم جۆرە منداڵانە پێویستی بە تیمێکی زۆر گەورە هەیە و کۆتا جار پێش 10 ساڵ ئەو جۆرە پێکەوەلکانە روویداوە و لە سعودیە نەشتەرگەریی بۆ کرا.
هەر ئەمڕۆ هەردی محەممەد، پەیامنێری کەرکووک لەنێو بەشی منداڵە ناکامەکانی منداڵە تازەلەدایکبووەکانی نەخۆشخانەکە و لەبەردەم ئەو ژوورە شووشەییەی دووانەکەی تێدایە گوتی، کەسوکاری منداڵەکە خەڵکی شارۆچکەی گوڵاڵەن و هەردوو منداڵەکە رەگەزیان مێیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ