رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی وردی کۆئەندامی هەناسەدان ئاشکرای دەکات، نزیکەی چوار مانگ پێویستە بۆ زاڵبوون بەسەر جگەرەکێشاندا و ئەوانەی واز لە جگەرەکێشان دەهێنن پێویستە زاڵبن بەسەر هەستەکانیاندا.
د. کامەران قەرەداخی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان تایبەت بە رووداو گوتی، ئەوانەی لە 18 ساڵان تاوەکو 50 ساڵان جگەرەدەکێشن، زۆرترین زیان بەر سییەکانیان دەکەوێت.
قەرەداخی گوتیشی، دوای وازهێنان لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ؛ جەستە پێویستی بە 4 بۆ 12 هەفتە هەیە تاوەکو لە نیکۆتین پاکببێتەوە. بۆیە دەبێت کەسەکە بەسەر ئەو گۆڕانکارییانەدا زاڵبێت کە بەسەر جەستە و دەروونیدا دێن.
د. کامەران قەرەداخی دەڵێت: ''ئەگەر کەسێک 50 ساڵ رۆژانە دوو پاکەت جگەرەی کێشابێت، ئەوا هەندێک گۆڕانکاری لە سییەکانیدا روویداوە کە چاکنابێتەوە، بەڵام ئەگەر کەسێك 10 ساڵ رۆژانە 5 جگەرەی کێشابێت، ئەوا هێشتا دەتواندرێت بە وازهێنان لە جگەرەکێشان مەترسییەکان لەسەر سییەکانی کەمببنەوە''.
رووداو بۆ چوارەم ساڵ کامپەینی ئەنتیتۆباکۆ رادەگەیێنێت، کەمپەینەکە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لەسەر جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلەکێشان وەکو بەشێک لە کامپەینەکە، کلینیکی ئەنتیتۆباکۆش لە هەولێر لە نەخۆشخانەی تایبەتی 'پار' کرایەوە.
بۆ ئەوەی بەشداریبکەیت پێویستە لەم فۆڕمە ناوت تۆماربکەیت، یاخود پەیوەندی بە 07513233353 یان 07713233353 بکەیت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ