مایۆکلینیک هۆکار و چارەسەرەکانی ئازاری پشت لە دووگیانیدا ئاشکرادەکات

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

سەرچاوەی پزیشکیی مایۆکلینیک رایدەگەیێنێت، زۆرجار ئازاری پشتی خانمان لەماوەی دووگیانیدا هۆکارێکی بۆ تێکچوونی شێوازی ژیانە، هۆ و چارەسەرەکانیش ئاشکرادەکات.
 
بە گوێرەی مایۆکلینیک، زیادبوونی گەشەی کۆرپەلە و زیادبوونی کێشی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پشتئێشە لە خانمانی دووگیان.
 
تەنانەت ئەم هۆکارانەی خوارەوەش باسدەکرێن وەکو؛
 
- تێکچوونی هۆرمۆنەکانی خانمان؛ چونکە دەبێتەهۆی شلبوونەوەی بەستەر و ماسوولکەکان و بڕبڕەکانی پشت زیاتر هەستیار دەکات بۆ ئازار.
- جووڵەی کۆرپەلە؛ بەتایبەت لەنێوان هەفتەی 8 بۆ 12ـی دووگیانی.
- قەڵەویی خانمان؛ پەیدابوونی گوشار لەسەر بڕبڕەی پشت.
- کاتی کۆکە و پژمین.
 
د. میشێل بێک، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە سوێد لەم بارەیەوە دەڵێت: خانمان لەماوەی دووگیانیدا بایەخ بە وەرزشە مامناوەندەکان بدەن و هەمیشە بە چالاکی بمێننەوە.
 
ئەو پسپۆڕە ئەم تەکنیکانەی خوارەوە بۆ کەمکردنەوەی پشتئێشەی خانمانی دووگیان پێشنیازدەکات؛
 
- خەوتن لەلای چەپ
- خۆشۆردن بە ئاوی گەرم
- ساونا
- پشوو
- دوورکەوتنەوە لە جووڵەی لەناکاو
- وەرزشەکانی خۆخاوکردنەوە وەکو 'یۆگا'
 
لە کۆتاییدا د. میشێل بێک رێنوێنیی خانمان دەکات کە لەماوەی دووگیانیدا بەبێ راوێژی پزیشک هیچ دەرمانێک نەخۆن، تاوەکو تەندروستیی خۆیان و کۆرپەلەکەیان پارێزراو بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە