رووداو - تەندروستی
بەدواداچوونێکی دێسکی تەندروستیی رووداو ئاشکرای دەکات، لە هەرێمی کوردستان رێژەی نەشتەرگەریی منداڵبوون زیاتر لە دوو ئەوەندە و نیوی ئاستی ستانداردی جیهانییە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی وەزارەتی تەندروستی کە دەست رووداو کەوتوون، لە ساڵی 2023 لەکۆی 149 هەزار و 576 منداڵی لەدایکبوو، 57٪ـیان بە نەشتەرگەری بووە.
ئەمەش زۆر زیاترە لە ئاستی ستانداردنی جیهانیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کە دەبێت رێژەکە 10٪ بۆ 15٪ـە.
ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی دەریدەخەن، لەو ساڵەدا 90٪ـی نەشتەرگەرییەکانی منداڵبوون لە نەخۆشخانە تایبەتییەکان کراون.
تەنانەت ئەو رێژەیە بەراورد بە عێراق، زیاتر بووە، بەجۆرێک لە 2023 رێژەی منداڵبوون بە نەشتەرگەری لە عێراق 46.8٪ بووە.
لە ساڵی 2023 رێژەی منداڵبوون بە نەشتەرگەری بەم شێوەیە بووە؛
لە هەرێمی کوردستان 57٪
لە عێراق 46.8٪
لە ئێران 51٪
لە تورکیا 28.83٪
لە سووریا 47.4٪
لە بەریتانیا 42٪
لە ئەڵمانیا 32٪
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ