فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی گەورەترین مەترسییە بۆ هەرێمی کوردستان

16-04-2025
شکار رێبوار
هیوا جەمال - هەڤاڵ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی گۆڕانی کەشوهەوا لە دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان.
هیوا جەمال - هەڤاڵ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی گۆڕانی کەشوهەوا لە دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا رایدەگەیێنێت، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی گەورەترین مەترسییە بۆ سەر کەشوهەوای هەرێمی کوردستان.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 16-4-2025 هەڤاڵ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی گۆڕانی کەشوهەوا لە دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال رایگەیاند، 
 
هەڤاڵ ئەحمەد دەڵێت: کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو و کەمکردنەوەی خۆراکی بەفیڕۆچوو؛ رێگەی سەرەکی دەبن کە تاک بۆ پێشگیری لە گۆڕانی کەشوهەوا بیانگرێتەبەر.
 
ئەو روونی دەکاتەوە، کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو و وشکەساڵی دەرەنجامی زیادبوونی پلەی گەرمین و رێگەی چارەی جیاواز هەن بۆ ئەوە کە دروستکردنی بەنداوەکان یەکێکیانە.
 
ژینگەی هەرێم ڕووبەڕووی چەندین کێشە و ئاستەنگ بووەتەوە، لەوانە:
 
- کەمبوونەوەی دارستانەکان: بەهۆی بڕینەوەی نایاسایی، ئاگرکەوتنەوە، و کاریگەریی ململانێکان.
- پیسبوونی ئاو: بەهۆی فڕێدانی پاشەڕۆی ماڵان و کارگەکان، بەکارهێنانی پەینی کیمیایی و قڕکەر لە کشتوکاڵدا، و کاریگەریی بەنداوەکان.
- بەڕێوەبردنی پاشەڕۆ: کێشەی کۆکردنەوە و چارەسەرکردنی زبڵ و خاشاک، بەتایبەت پاشەڕۆی پلاستیکی.
- پیسبوونی هەوا: بەهۆی ئۆتۆمبێل، موەلیدە، پاڵاوگە نایاساییەکان، و خۆڵبارین.
- بەبیابانبوون و داخورانی خاک: بەهۆی لەوەڕاندنی زیاد لە پێویست، شێوازی کشتوکاڵی نەگونجاو، و فراوانبوونی شارەکان.
- کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا: وەک زیادبوونی پلەکانی گەرما، وشکەساڵی، و لافاو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە