لێکۆڵینەوەیەک: بوون بە دایک و باوک درەنگتر مێشک پیردەکات

24-03-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، چەند منداڵ زیادبێت، ئەوەندەش مێشکی دایک و باوک چالاکتر دەبێت، چونکە گۆڕانکاری لە بەرپرسیارێتییان روودەدات.
 
توێژینەوەکە لە سکووڵی پزیشکیی زانکۆی یاڵێ لە ئەمریکا لەسەر 37 هەزار کەس کرا و دەرکەوت، هەندێک ناوچەی مێشکی دایک و باوکان گۆڕانکارییەکی گەورە تێیاندا روویداوە، بەجۆرێک ئەوانەی منداڵیان زۆر بووە، ئەو ناوچەیەی مێشکیان زیاتر گەشەی کردووە و چالاکتر بووە.
 
ئێدوینا ئۆرچارد، توێژەرێکی سکووڵی پزیشکیی یاڵێیە و دەڵێت: ئەو دایک و باوکانەی منداڵی زیاتریان هەیە، مێشکیان چالاکترە و درەنگتر پیردەبێت، بەتایبەت لەو ناوچەیەی مێشک کە بەرپرسە لە هەست، سۆز و جووڵە.
 
لەم بارەیەوە د. ئەڤرام هۆڵمز، دەروونناس لە زانکۆی رۆتگێرز دەڵێت: بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی هۆکارێکە بۆ درەنگ پیربوونی خانەکانی مێشک، کە منداڵ بەشێکە لە بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییە بۆ دایک و باوک.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەندروستیی دهۆک.

تەندروستیی دهۆک: خۆتان بپارێزن لە بەرکەوتن بە شلە و پاشماوەی ئاژەڵان

دوای ئەوەی ئەمڕۆ گیانلەدەستدانی تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە دهۆک راگەیێنرا، تەندروستیی دهۆک هۆشداری بە خەڵک دەدات و رایدەگەیێنێت: گۆشتفرۆش و خاوەن ئاژەڵەکان بە جلوبەرگی پارێزەرەوە نزیکی ئاژەڵ و گۆشتەکەی بکەون.