دامەزراوەی پزیشکی لە کەنەدا: جگەرەکێشان ئەگەری خەوزڕان زیاددەکات

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دامەزراوەیەکی پزیشکی لە کەنەدا دەریدەخات، کێشانی جگەرە و نێرگەلە ئەگەری تووشبوون بە خەوزڕان زیاددەکات و تەنانەت هۆکارێک دەبێت بۆ وەستانی کاتیی هەناسەدان لەکاتی خەو.
 
دامەزراوەی پزیشکی لە کەنەدا رایدەگەیێنێت، بڕی ئەو نیکۆتینەی لە تووتنەکاندا هەیە کاریگەریی دەبێت لەسەر کوالێتیی خەو و ئەگەری تووشبوون بە خەوزڕان دوو ئەوەندە زیاددەکات.
 
پسپۆڕان تێبینی ئەوە دەکەن کە ئەوانەی جگەرەدەکێشن کەمتر دەچنە خەوی قووڵەوە بەمەش تێرخەو نابن و تەواوی رۆژەکە هەست بە ماندوویەتی دەکەن.
 
بەپێی ئەکادیمیای خەو لە ئەمریکا ئەم مەرجانەی خوارەوە بۆ خەوێکی خۆش پەیڕەوبکرێن؛
 
1. پێویستە نیکۆتین و کافایین، ژەمی قورس پێش خەوتن نەخورێن.
2. ژوورێکی سارد، تاریک و بەکارنەهێنانی شاشە پێش خەوتن، کوالێتیی خەو باش دەکەن.
3. خەوتن لەماوەی رۆژدا کەمتر لە یەک کاژێر بێت.
4. رۆژانە وەرزش و جووڵەی بەردەوام هەبێت.
5. گوشار و دڵەڕاوکێ کەمبکرێنەوە.
6. کاتەکانی خەوتن و لەخەوهەستان دیاربێت.
 
بەشێک لە پێناسەکانی جگەرە...
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە