لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان، تووشبووانی شەکرە ژیانیان کەوتووەتە مەترسییەوە

06-03-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان لە سلێمانی بەدەست نەبوونی دەرمانەکانیان لە سەنتەری حکومی دەناڵێنن و بەشێکیشیان بەهۆی نەبوونییەوە ناچارن بەکاریان نەهێنن، چونکە دەرمانەکانیان پێناکڕدرێت.
 
عەلی کەریم، تووشبوویەکی شەکرەیە کە کرێکاری دەکات و بە رووداوی گوتووە، دەرمانەکانی لە سەنتەری حکومی نین، هەر بۆیە لانیکەم دەبێت دوو رۆژ کاربکات بۆ ئەوەی خەرجیی دەرمانەکانی دابینبکات.
 
نەخۆشێکی دیکەی سەنتەری شەکرە لە سلێمانی دەڵێت، دەرمانی بە 50 هەزار دینار کڕیوە و بەشی مانگێکیش ناکات، بەهۆی ئەوەی کە توانای نەبووە بەردەوامبێت لە کڕینی دەرمانەکان، شەکرەی بەرزبووەتەوە و لە چاوی داوە.
 
لە سلێمانی 18 بنکەی تەندروستی هەن و دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان تێدا کەمە، تەندروستیی سلێمانیش دەڵێت، ناتوانن گرێبەستی نوێی دەرمان بکەن، چونکە تائێستا حکومەت رەزامەندیی نەداوە لەسەر کڕین و دابینکردنی دەرمانی 2025.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شیری دایک خراوەتە نێو مەمەیەکی شیرپێدانی منداڵ.

توێژینەوەیەک: شیری دایک مەترسیی تووشبوونی کۆرپە بە رەبۆ کەم دەکاتەوە

توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشکیی زانکۆی نیویۆرک لە ئەمریکا دەریدەخات، شیری دایک ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێک بدرێتە کۆرپەلە ئەوا لە داهاتوودا مەترسیی تووشبوونی منداڵەکە بە رەبۆ کەم دەکاتەوە.