رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی لە پۆدکاستی نەخۆشنامە ئاشکرای دەکات، مانەوەی زۆر لە توالێت هۆکارێكی قەبزییە و پێشنیازیش دەکات ''لە توالێت مۆبایل بەکارنەهێندرێت''.
د. نەرمین تەها، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی دەڵێت: مانەوەی زۆر لە توالێت و دانیشتن بە دیار مۆبایلەوە هۆکارێكی تووشبوون بە قەبزی و تەنانەت مایەسیریشە، هەر بۆیە دەشڵێت: هیچ کەسێك لە 4 بۆ 5 خولەک زیاتر نەمێنێتەوە.
د. هونەر رێبوار لەگەڵ د. نەرمین تەها، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی لە پۆدکاستی نەخۆشنامە هۆکارەکانی قەبزی و مەترسییەکانی باس دەکەن، دەشڵێن کە قەبزی رەنگە نیشانەی نەخۆشییەکی مەترسیدار بێت، بەهیچ جۆرێك پشتگوێ نەخرێت.
د. نەرمین تەها، هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان کە قەبزی رەنگە نیشانەی نەخۆشییەکی مەترسیدار بێت و پێویستە لەگەڵ بەردەوامبوونی کێشەکە، سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بکەن. لەبارەی منداڵانیشەوە گوتی، شیری قوتوو قەبزی دروستدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ