گرانترین کۆکراوەی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب پزیشكییە

13-04-2025
شکار رێبوار
کۆکراوە پزیشکییەکە. وێنە: رووداو
کۆکراوە پزیشکییەکە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر بەردەوامە و گرانترین کتێب لە پێشانگەکە پزیشکییە کە بە شێوەی کۆکراوەیە.
 
کۆکراوە پزیشکییەکە 10 کتێبی پسپۆڕیی جیاواز لەخۆدەگرێت و نرخەکەی بایی دوو هەزار و 800 دۆلارە.
 
مریەم دلێر، خۆبەخشێکی پێشانگەکەیە و لەو کتێبخانەیە کاردەکات کە کۆکراوەکەی تێدایە، ئەو دەڵێت: کۆکراوەکە تایبەتە بە زانکۆ و نەخۆشخانەکان و لە 10 کتێبی پسپۆڕییە پزیشکییە جیاوازەکان پێکدێت.
 
مریەم دلێر گوتی، هەر کتێبێکی کۆکراوەکە تایبەتە بە پسپۆڕییەکی جیاوازی پزیشكی و هۆکاری گرانییەکەی ئەوەیە کە لە سەرچاوەیەکی پزیشکیی ستانداردەوە نووسراوە و کتێبەکە هۆڵەندییە.
 
پزیشکان هۆشداریدەدەن لە کەمیی کتێبە پزیشکییەکان بە زمانی کوردی. زیاتر بزانە
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە