رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان ئاشکرای دەکات، لە رەمەزاندا رووداوەکانی فریاکەوتن بەتایبەت بە هاتووچۆ لە کاتی بەربانگ و دوای بەربانگ زیادبوون.
د. بایەخ ئازاد، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان لە پۆدکاستی نەخۆشنامە گوتی، لە مانگی رەمەزاندا حاڵەتەکانی فریاکەوتن لە پێش بەربانگ زیاددەبن و هۆکارەکەش پەلەکردن و تیژڕۆیی خەڵکە.
د. بایەخ ئازاد دەڵێت: زۆرجار نەخۆش هەبووە بەهۆی تیژڕۆییەوە چەند شوێنێکی جەستەی شکاوە و دۆخی تەندروستیی خراپ بووە.
باسی مۆتۆڕسوارەکانی کرد و گوتی، کەلوپەلەکانی خۆپارێزی بەکارناهێنن و بەشێکی زۆریشیان کڵاوی خۆپاراستن بەکارناهێنن، کە ئەمەش دەکرێت لەکاتی رووداودا تووشی لێکەوتەی مەتسیداریان بکات و ژیانیان بکەوێتە مەترسییەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ