بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی: وەزارەتی تەندروستی بەرپرسە لە کەمبوونەوەی دەرمانی درێژخایەن

05-02-2025
شکار رێبوار
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی. وێنە: رووداو
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ئەو بڕەی دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان کە لە بەغداوە دێت کەمە و هەموو مانگێک کورتهێنانیان تووشدەبێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 5-2-2025 د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، گرێبەستی نێوان کۆمپانیاکانی دەرمانی درێژخایەن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیدا هەڵوەشاوەتەوە، بەهۆیەوە لە مانگی 10ـی ساڵی رابردووەوە هیچ بڕە دەرمانێکی درێژخایەن دابیننەکراوە.
 
د. هێرش سەید سەلیم هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە وەزارەتی تەندروستی پارەی نەداوە بەو کۆمپانیایانەی کە دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان دابیندەکەن.
 
د. هێرش سەید سەلیم دەڵێت: ئەگەر تەندروستیی سلێمانی پێشان بیتوانیبایە دەرمانی 30 رۆژ بۆ نەخۆش دابینبکات، ئێستا هی 15 رۆژ دابیندەکات و نەخۆش ناچارە پەنا ببات بۆ دەرمانخانەکانی دەرەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نیاز بەرزنجی - د. هونەر رێبوار

نەخۆشنامە؛ زۆرجار رێکلام بۆ دەرمانی گیایی دەکرێت کە نازاندرێت چی تێدایە

پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە بە چیرۆکی ئەو پیاوە 60 ساڵانە دەستپێدەکات کە پشکنینی تیشک ''ئەشیعە''ـی خێزانەکەی بردووەتە نەخۆشخانە و بە دکتۆرەکانی گوتووە، ''چییەتی؟'' بەبێ ئەوەی خێزانەکەی لەگەڵ بێت.