سەربەندێکی زیرەک واتلێدەکات ئاسانتر و خێراتر بخەویت

دوێنێ کاژێر 11:17
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی سەربەندێکی دروستکردووە بۆ خەولێکەوتن، تاقیکردنەوەکان سەلماندوویانە؛ بەکارهێنەران 74٪ خێراتر خەوتوون.
 
داهێنانەکە لەلایەن کۆمپانیای Elemind بەرهەمهێنراوە و شەپۆلەکانی مێشک دەگۆڕێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بە ئاسانتر خەویان لێبکەوێت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەڵێت: خەوتن هێزێکی گەورە بە مرۆڤ دەبەخشێت و مرۆڤیش شایەنی ئەوەیە خەوەکەی خۆش بێت.
 
مێردت پێری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Elemind دەشڵێت: ئەگەر خەوێکی باشت هەبێت، هەموو شت لە ژیانتدا باش دەبێت، ئەمەش مەبەستی سەرەکیی سەربەندەکەیە.
 
نرخی ئامێرەکە 349 دۆلارە، لەڕێگەی ئەپێکەوە دادەگیرسێت، ئەگەر سەرکەوتووبێت، ئەوا بە نزیکەیی لە هەموو ماڵێکدا دەبێت، چونکە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی ئێستا، کەمخەوی و ناڕێکیی خەوە.
 
ئەو تاقیکردنەوەیەی کراوە دەریدەخات، بەشێک لە بەکارهێنەران 48٪ و بەشێکی دیکەیان 74٪ زووتر خەویان لێکەوتووە بەراورد بەوانەی سەربەندەکەیان بەکارنەهێناوە.
 
بەگوێرەی مایۆکلینیک شەش رێگە دەبنەهۆی باشترکردنی خەو، بەبێ ئامێر؛
 
1. پێویستە نیکۆتین و کافایین، ژەمی قورس پێش خەوتن نەخورێن.
2. ژوورێکی سارد، تاریک و بەکارنەهێنانی شاشە پێش خەوتن، کوالێتیی خەو باش دەکەن.
3. خەوتن لەماوەی رۆژدا کەمتر لە یەک کاژێر بێت.
4. رۆژانە وەرزش و جووڵەی بەردەوام هەبێت.
5. گوشار و دڵەڕاوکێ کەمبکرێنەوە.
6. کاتەکانی خەوتن و لەخەوهەستان دیاربێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە