لە هایتی بە شێوازێکی جیاواز خانمان فێری رووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژی دەکرێن

17-12-2024
شکار رێبوار
خانمان لەکاتی ئەنجامدانی چالاکییەکانی دەرووندروستی. وێنە: AP
خانمان لەکاتی ئەنجامدانی چالاکییەکانی دەرووندروستی. وێنە: AP
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە هایتی خانمان فێری کۆنتڕۆڵکردنی ترس لە دەستدرێژی دەکرێن و یونیسکۆ رایدەگەیێنێت، ''ئامانجمانە ژینگەی خانمان سەلامەت بێت و دوور بێت لە دەستدرێژیی سێکسی.
 
رێکخراوی یونیسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وۆرکشۆپێکی دەرووندروستی لە هایتی تایبەت بە پاراستنی دەرووندروستیی خانمان لە دەستدرێژییەکانی سەریان ئەنجامدا.
 
ئیریک ڤۆلی بی، سەرۆکی یونیسکۆ لە هاتی دەڵێت: ''یونیسکۆ، لەگەڵ کۆمەڵەی نیشتمانیی دەروونناسانی هایتی، سەرقاڵی چاککردنەوەی برینە نەبینراوەکان و دابینکردنی ئامرازەکانن بۆ قوربانییانی دەستدرێژی، بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژیانیان لەڕێگەی پێشکێشکردنی ژینگەی سەلامەت بۆیان و شوێنێک کە بتوانن هەستەکانیان تێدا دەرببڕن و ئەزموونەکانیان بەیەکەوە باس بکەن''.
 
خانمەکان فێردەکرێن بە دەم گوێگرتن لە میوزیکی ئارامکەرەوە، ئازارەکانیان لەبیربکەن، ئامانجیش لێی، رووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیی سێکسی و کاریگەرییەکەیەتی بۆ سەر خانمان.
 
یۆلانی دەی، خانمێکی بەشداربووی وۆرکشۆپی دەرووندروستی دەڵێت: ''فێریان کردم چۆن دڵەڕاوکێ کۆنتڕۆڵبکەم، چۆن پێبکەنم کاتێک دڵەڕاوکێکە دەگەڕێتەوە بۆ ژیان، چۆن مامەڵە لەگەڵیدا بکەین و هەستەکانمان کۆنتڕۆڵبکەین، پێش ئەم دانیشتنانە نەماندەزانی کە ئەم راهێنانانە بەڕاستی یارمەتیدەرن''.
 
باندە تووندڕەوەکان لە ساڵی 2023ـەوە لە وڵاتەکە پەرەیان سەندووە و ئێستا 85٪ـی گەڕەکەکانی پایتەختیان لە ژێر دەستە، قوربانییەکانی دەستدرێژیی سێکسیش منداڵ و بەتایبەت ژنانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نیکۆڵ ئێگێرت لە دوو وێنەی جیاواز. وێنە: AOL Post

خانمە ئەکتەرێکی ئەمریکی چۆنیەتیی هەستکردن بە شێرپەنجەکەی ئاشکرادەکات

نیکۆڵ ئێگێرت، خانمە ئەکتەری 52 ساڵانی ئەمریکی نهێنییەکی شێرپەنجەکەی ئاشكرادەکات بەوەی کە نیشانەکانی پشتگوێخستوون و وایزانیوە کە بەهۆی وەستانی سووڕی مانگانەوە گۆڕانکاری لە مەمکی دروستبووە.