رووداو - تەندروستی
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەیدز ئاشکرای دەکات، لە جیهاندا نزیکەی 40 ملیۆن تووشبووی نەخۆشیی ئەیدز هەن و زۆرینەشیان خانمانن.
نوێترین راپۆرتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەیدز UNAIDS دەریدەخات، ساڵی رابردوو 1.3 ملیۆن تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە ئەمەش بە رێژەیەکی بەرز دادەنێت.
تەنانەت ساڵی رابردوو 630 هەزار تووشبووش لە جیهاندا بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.
لەکۆی ژمارەی تووشبووانی ئەیدز لە جیهاندا، 20 ملیۆنیان خانم و 17.4 ملیۆنیش پیاون، منداڵانیش 1.5 ملیۆن تووشبوو پێکدەهێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ