رووداو - تەندروستی
زیاتر لە هەفتەیەکە لە بانکی خوێنی سلێمانی کێشەی کەمیی وەرگرتنی خوێن دروستبووە و بەڕێوەبەری بانکەکەش دەڵێت: مەوادمان کەمکردووە و خوێنبەخشینمان هەفتەیەک دواخستووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16-2-2025 کۆچەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، تەنیا بۆ دۆخە فریاگوزارییەکان و نەشتەرگەرییەکان کارستەی پشکنینیان هەیە بۆ خوێنبەخشین و ئەوانەشی کە بەپەلە نەبن پێیان گوتراوە هەفتەی داهاتوو بێنەوە.
پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو ئەمڕۆ چووەتە نێو سەنتەرەکە و دەڵێت: کارەکانی وەرگرتنی خوێن راوەستاون و بەرپرسانی بانکی خوێنی سلێمانیش گوتویانە کە هۆکارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆمپانیای دابینکار کراوە بە ناوەندی {مەرکەزی} و دەبێت بەپێی نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوان کۆمپانیاکە و وەزارەتی تەندروستی بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ