رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە بەرازیل دەریدەخات، بەرزکردنەوەی قورسایی یارمەتیدەرە بۆ دواخستنی پیربوونی خانەکانی مێشک، ئەمەش واتە ئەگەری لەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی کەمپینیاز لە ساوپاولۆ کرا و دەرکەوت، بەرزکردنەوەی قورسایی لە هەفتەیەکدا دوو جار و بۆ ماوەی شەش مانگ خانەکانی مێشک چالاکتردەکات و یادگەی بەشداربووانیش باشتردەکات.
ئیزادۆرا ریبێریۆ، سەرپەرشتیی توێژینەوەکەی کردووە و دەڵێت: بۆمان دەرکەوت کە وەرزش و چالاکیی جەستەیی گەشە بە جەستە و توانا ماعریفییەکانی مێشکیش دەدات.
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەلزەهایمەر باوترین نەخۆشیی لەبیرچوونەوەیە کە خانەکانی مێشک دەپووکێنەوە و لاوازدەبن، بەمەش چەند نیشانەیەک بە کورتخایەن و درێژخایەنی دەردەکەون.
ئەو هۆکارانەی ئەگەری تووشبوون بە ئەلزەهایمەر کەمدەکەنەوە؛
- جووڵەی رۆژانە و چالاکیی جەستەیی
- خواردنی خۆراکی تەندروست
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و کحول
- ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە
- کۆنتڕۆڵکردنی شەکر و پەستانی خوێن
- راهێنانی مێشک
- بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ