رووداو - تەندروستی
بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، پێشبینیدەکەن لە داهاتوودا 15٪ بۆ 20٪ نرخی دەرمان کەمتر بکرێتەوە و دەڵێت: ''ئامانجمان هاوتاکردنی نرخی دەرمانە''.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12-3-2025 دکتۆر گۆڤەند رەوەند، بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان لە هەرێمی کوردستان لە بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، هۆکاری جیاوازیی نرخی دەرمان لە نێوان دەرمانخانەکان بۆ کێبڕکێی نێوانیان دەگەڕێتەوە و ئێستا لە پڕۆسەی پێداچوونەوەدان بۆ هاوتاکردنی نرخی دەرمان.
دکتۆر گۆڤەند رەوەند دەڵێت: ئەو ستیکەرەی لەسەر دەرمانەکان هەن دڵنیایی تەواوەتی دەدەن هاونیشتمانییان لە کواڵیتیی دەرمانەکە و ئەوەش دەکرێت لەڕێگەی ئەو ئامێرانەی نێو دەرمانخانەکان ساختە و رەسەنەکەی لێکجیابکرێنەوە بەم شێوەیەی خوارەوە؛
ئەو بەرپرسە لەبارەی دەنگۆی دواکەوتنی ستیکەرەکان لەلایەن کواڵیتیی کۆنتڕۆڵەوە گوتی، ''هیچ دواکەوتنێک نییە و لەسەر گرێبەستەکە نووسراوە کە لە ماوەی سێ رۆژدا پێویستە دەرمانەکان بە ستیکەرەوە بدرێنەوە کۆمپانیای هاوردەکار، بەڵام ئەوانەی دوادەکەون ئەوە مانای ئەوەیە هێشتا لە پڕۆسەی نرخاندنن و بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ