توێژینەوەیەک: دەشێت خەمۆکی لێکەوتێکی درێژخایەنی کۆرۆنا بێت

27-08-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا ئاشکرای دەکات، کۆڤید-19 دەشێت خەمۆکی و دڵەڕاوکێی درێژخایەن دروستبکات، بەتایبەت لەوانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون و ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی بریستڵ لە لەندەن لەسەر 18 ملیۆن تووشبووی کۆڤید-19 کرا و دەرکەوت، ئەوانەی بەهۆی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون 16 ئەوەندەی ئەوانەی کە بەهۆی نەخۆشیی دیکەوە خەوێندراون مەترسیی تووشبوونیان بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاتر بووە.
 
لەبارەی ڤاکسینی نەخۆشییەکەوە ڤێنێکسیا وۆڵکەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''ئەگەری تووشبوون بە ناڕێکییە دەروونییەکان لەوانەی کە ڤاکسینی کۆڤید- 19ـیان وەرگرتووە و تووشی نەخۆشییەکە بوون، کەمترە بەراورد بەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە و تووشی نەخۆشییەکە بوون''.
 
تەنانەت ڤێنێکسیا وۆڵکەر ئاماژە بەوەشدەکات، ڤاکسینی کۆرۆنا جگە لە پاراستن لە کۆرۆنا و لاوازکردنی نیشانەکانی، دەکرێت بەکارهێنەران بپارێزێت لە ناڕێکییە دەروونییەکان کە وەکو لێکەوتێکی درێژخایەنی کۆڤید-19 دووچاری بەشێکی زۆری تووشبووان دەبێت.
 
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تاوەکو ئێستا ئامارەکانی کۆڤید-19 بەم شێوەیەیە؛
 
- تووشبوو: 704 ملیۆن و 753 هەزار و 890 
- گیانلەدەستدان؛ 7 ملیۆن و 10 هەزار و 681
- چاکبووەوە؛ 697 ملیۆن و 743 هەزار و 209
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە