لە دهۆک خانمێک بە سکێک چوار منداڵی بوو

18-08-2024
شکار رێبوار
دوو پزیشک چوار منداڵەکەیان داناوە.
دوو پزیشک چوار منداڵەکەیان داناوە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە دهۆک خانمێک بە سکێک چوار منداڵی بوو، منداڵەکانیش سێ کچ و کوڕێکن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی ئابی 2024 د. ئیمان سدیق، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون و سەرپەرشتیاری خانمەکە بە رووداوی راگەیاند، هەرچەندە منداڵەکان بەناکامی لەدایکبوون، بەڵام نەشتەرگەریی لەدایکبوونیان سەرکەوتوو بووە و دۆخی خۆیان و دایکیشیان باشە.
 
د. ئیمان سدیق دەڵێت: خانمەکە دوو منداڵی بە نەشتەرگەری بووە و ئێستاش ئەم چوار منداڵەی بە نەشتەرگەری بوو کە سێ کچ و کوڕێکن.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا ئەو پسپۆڕەی خانمان گوتی، ئێستا منداڵەکان لەنێو ژوورە شووشەییەکان لەژێر چاودێریدان و حاڵەتی لەم شێوەیەش دەکرێت بە دەگمەن دابنرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە