تەندروستی

خانمێک لەسەر شوێنی نووستنەکەی مۆبایل بەکاردەهێنێت کە وادەکات درەنگ بخەوێت. وێنە: VeryWell Mind
prev
next
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە کوێت دەریدەخات، یەک شەو درەنگخەوتن کاریگەریی لەسەر بەرگریی جەستە دەبێت و لاوازی دەکات.
توێژینەوەکە لە پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی شەکرە لە کوێت کراو و توێژەران دەڵێن، ئەوانەی خەویان کەمبووە و تاوەکو درەنگانی شەو ماونەتەوە، رێژەی هەوکردنی خوێنیان زیاتر بووە بەراورد بەوانەی لە کاتی گەنجاوی شەودا خەوتوون و نەگەیشتوونەتە درەنگانی شەو.
فاتیمە ئەلڕەشید، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: ''پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا وایکردووە تاک تاوەکو درەنگانی شەو بمێنێتەوە و خەوێکی ناتەندروستی هەبێت؛ ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی، شەکرە و بەرزەپەستانی خوێنیش زیاددەکات''.
بە پێی مایۆکلینیک کاژێرەکانی خەوتن کە مرۆڤ پێویستیەتی، بە گشتی بە تەمەنەوە بەندە، بە شێوەیەک:
لە تەمەنی 0-3 مانگ، 14-17 کاژێر خەوتن پێویستە لە رۆژێکدا.
لە تەمەنی 4-11 مانگ، 12-15 کاژێر خەوتن پێویستە لە رۆژێکدا.
لە تەمەنی 1-2 ساڵ، نزیکەی 11-14 کاژێر خەوتن پێویستە لە رۆژێکدا.
لە تەمەنی 3-5 ساڵ، 10-13 کاژێر خەوتن پێویستە لە رۆژێکدا.
لە تەمەنی 6-13 ساڵ، 9-11 کاژێر خەوتن پێویستە لە رۆژێکدا.
لە تەمەنی 14-17 ساڵ، نزیکەی 8-10 کاژێر خەوتن پێویستە لە رۆژێکدا.
زۆربەی کەسانی پێگەیشتوو پێویستیان بە 7 بۆ 9 کاژێر خەوتن هەیە.
تەمەنی 65 ساڵ و سەرووتر پێویستی بە 7-8 کاژێر خەوتن هەیە لە رۆژێکدا.
خانمانی دووگیان پێویستیان بە کاژێری زیاتری خەوتن هەیە بە بەراورد بە ئاستی ئاسایی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ