دانیمارک و سوێد هاوسەرگیریی نێوان ئامۆزا و خاڵۆزاکان قەدەخەدەکەن

26-10-2024
شکار رێبوار
ئاماژەیەک بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوژینی. وێنە: Newsweek
ئاماژەیەک بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوژینی. وێنە: Newsweek
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دوو وڵات دەیانەوێت بە یاسا رێگە نەدەن ئامۆزا، خاڵۆزا و پوورزاکان لەگەڵ یەکدی هاوسەرگیری بکەن؛ ئەم پرسە لە بەرنامەی دیاسپۆڕا تاوتوێکرا، نووسەرێکی کورد لە دانیمارک دەڵێت، رێژەی ناڕێکییە سکماکییەکان لەنێو منداڵان دا زیادبووە و ئەمەش رێگەیەکی کەمکردنەوەیەتی.
 
لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی دیاسپۆڕا کە هێمن عەبدوڵڵا پێشکێشی دەکات، باسی ئەوە کرا، دانیمارک و سوێد ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بە یاسا رێگری لە هاوسەرگیریی نێوان ئامۆزا، خاڵۆزا و پوورزاکان بکەن، دەنیز بەرخوەدان، نووسەرێکی کوردە لە دانیمارک رایگەیاند، ''حکومەتی دانیمارک رایگەیاندووە کە رێژەی پەکەوتەبوون بەهۆی نەخۆشییە سکماکییەکان زیادبووە و زۆرینەشیان ئەوانەبوون کە دایک و باوکیان سەر بە هەمان ماڵباتن''.
 
ئەمڕۆ شەممە 26-10-2024 ئازادە فرامەرز، سەرپەرشتیاری تاقیگەیەکی بواری بۆماوەزانی و جێنەتیک لە هەولێر بە رووداوی گوت، بەشێکی زۆری منداڵە تووشبووەکانی نەخۆشییە بۆماوەییەکان کە تۆماریان کردوون، ئەوانەن کە دایک و باوکیان خزمن.
 
د. ناسر قاسم، پسپۆڕی جێنەتیک و بۆماوەزانی پشتڕاستی دەکاتەوە، نەخۆشیی تالاسیمیا بەربڵاوترین نەخۆشییە کە زیاتر لەنێو ئەو منداڵانەدا هەیە کە دایبابیان لە هەمان ماڵباتن، ''چونکە دوو هەڵگر لەنێو بنەماڵە زیاترە بەراورد بە بنەماڵەیەکی دیکە''.
 
د. ناسر قاسم گوتی، ''پشکنینی پێش هاوسەرگیری باشترین رێگەیە بۆ بوونی هەر ناڕێکییەکی بۆماوەیی لە ژن و پیاوەکەدا''، هەروەها ''باشترە کە دوو کەسی هەمان بنەماڵە هاوسەرگیری نەکەن، یاخود پێش هاوسەرگیری پشکنین بکەن''.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا پێشنیازی پشکنینێکی دیکە دەکات کە بۆ منداڵ بکرێت و دەڵێت: ''پشكنینی بۆماوەیی هەیە کە لە ماوەی دووگیانیدا بۆ کۆرپەلە دەکرێت تاوەکو دڵنیایی لە بوون و نەبوونی نەخۆشییە سکماکییەکانی بدرێت''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە پزیشک. وێنە: UCL

پزیشکانی خولاوی ناڕازی: پەلەبکرێت لە دامەزراندنی پزیشکانی گشتیی تازەدەرچوو

بەشێک لە پزیشکانی خولاو لە هەولێر راگەیێندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، ''پەلەبکرێت لە دامەزراندنی پزیشکانی گشتیی تازەدەرچوو بۆ رێگریکردن لە تێکچوونی پڕۆسەی پلەبەندیی پزیشکان و پەککەوتنی سیستمی تەندروستیی نەخۆشخانەکان''.