رووداو - تەندروستی
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تەبەق؛ هاوردەکردنی ئاژەڵ لە عێراقەوە راگیراوە و تاوەکو ئێستا لە کوردستان بڵاونەبووەتەوە.
هیوا عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان تووشبوونی چەند ئاژەڵێک بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە و دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.
لە سەرەتای ئەم مانگە نەخۆشیی تەبەق لەنێو ئاژەڵانی خواروو نێوەراستی عێراق بڵاوبووەتەوە. بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق نزیکەی 700 ئاژەڵ مردار بوون. هیوا عەلی لەم بارەیەوە گوتی، بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە هیچ بڕە ڤاکسینێک لە بەغداوە بۆ هەرێم نەنێردراوە.
ئەوەش ئاشکرادەکات کە ''بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پشکی هەرێمی تێدانییە''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ