رووداو - تەندروستی
دوای ئەوەی سێ تووشبووی کۆلێرا لە سنووری کۆیە تۆمارکران، بەشی خۆپاراستنی تەندروستیی کۆیە رایدەگەیێنێت، پشکنینەکانیان بۆ سەرچاوەی نەخۆشییەکە چڕکردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی ئەیلوولی 2024 بەرپرسی بەشی خۆپاراستنی تەندروستی لە تەندروستیی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، هاونیشتمانییان جەخت لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە بکەنەوە و هەمیشە سەوزە و میوەکان بە باشی بشۆنەوە.
لەم بارەیەوە ئاشتی عەلی، بەرپرسی بەشی کوتان لە خۆپاراستنی تەندروستیی کۆیە داوا دەکات لەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان کە کۆلێرا بڵاوبووەتەوە، ڤاکسینی دژ بە کۆلێرا دابینبکرێت، هەرچەندە بە گوتەی ئەو، هیچ ڤاکسینێکی دژ بە نەخۆشییەکە لە عێراق نییە و بەکارنەهاتووە.
رۆژی شەممە 11ی ئەیلوولی 2024 کامەران عەباس شێخانی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەنجامی پشکنینی سێ هاونیشتمانیی سنووری قەزای کۆیە هاتووەتەوە، کە هەرسێکیان تووشبووی کۆلێران."
بەپێی بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە، "تووشبووەکان دوو ئافرەت و پیاوێکن، کە یەکێکیان خەڵکی کۆیەیە و دووانەکەی دیکەش خەڵکی تەقتەقن، باری تەندروستییان جێگیرە و لەنێو ماڵی خۆیاندان."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ