بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان هاونیشتمانییان لەبارەی دەرمانێکی ساختە ئاگاداردەکاتەوە

05-03-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی کوردستان " KMCA"، رایدەگەیێنێت، دەرمانێکی نەخۆشیی بەرزەپەستانی خوێن و دڵ ساختەکراوە و بە هیچ جۆرێک بەکارنەهێندرێت. 
 
دکتۆر گۆڤەند رەوەند، بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، دەرمانەکە ناوی بازرگانیی Concor و ناوی زانستیی bisoprolol hemifumarateـیە و ساختەیە.
 
دکتۆر گۆڤەند رەوەند روونی دەکاتەوە، ستیکەری دەرمانەکەش ساختەکراوە و داوا لە هاونیشتمانییان دەکات کە هەمیشە دڵنیابن لە ستیکەری سەر دەمانەکە بەو ئامێرە موگناتیسییەی لە دەرمانخانەکان دانراوە بۆ پشکنینی رەسەنیی ستیکەری سەر دەرمانەکان.
 
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی کواڵیتیی کۆنتڕۆڵی دەرمان لە هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، هاونیشتمانییان دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی دەرمانە ئۆنلاینەکان و هەمیشە لەژێر رێنوێنیی کەسانی شارەزا و پسپۆڕ دەرمان بەکاربهێنن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە