لە هۆڵەندا چارەسەرێکی نوێ بۆ تووشبووانی پارکینسن تاقیدەکرێتەوە

21 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

تەکنۆلۆژیایەکی نوێ بۆ باشترکردنی ژیانی تووشبووانی نەخۆشیی پارکینسن لە هۆڵەندا تاقیدەکرێتەوە، خۆبەخشێک چارەسەرەکەی بۆ بەکارهێنراوە و نیشانەکانی نەخۆشییەکەی کەمتر بووەتەوە.
 
ئێریک ڤان بریدا، تووشبووی نەخۆشیی پارکینسنە و لەم تاقیکردنەوەیە خۆبەخشە، دەڵێت: ''ئەوە بە سەختیی تایپکردن لەسەر کۆمپیوتەر دەستیپێکرد، هاوژینەکەم پسپۆڕی دەمارەکانە و بۆمان دەرکەوت کە تووشی پارکینسن بووم، دواتر لە ماوەی دوو هەفتەدا پشکنینم کرد و ئاشکرابوو، هەموو ژیانم داڕما، نەک لەبەر نیشانەکان، بەڵکو لەبەر گۆڕینی ئاسۆی ژیانم''.
 
ئامێرێک لە مێشکدا دەچێندرێت و لەڕێگەی ملپێچێکەوە پەیوەندییەکانی مێشک رێکدەخات، بە ئایپادێکیش دادەگیرسێت بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی لەرزۆکیی تووشبووەکە بکات.
 
پارکینسن نەخۆشییەکی کۆئەندامی مێشک و دەمارە؛ کاردەکاتە سەر جووڵەی جەستە. نیشانەکان لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕدرێن، بەڵام بە گشتی دەبێتە هۆی لەرزین، رەقبوون و ناهاوسەنگبوونیی جەستە. هەروەها ئەوانەی نەخۆشی پارکینسنیان هەیە، تووشی راڕایی و خەمۆکی دەبن.
 
د. مارتن بویدڵ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار گوتی، ''ئێمە لە تاقیگە داهێنانمان لەم شێوازانە کردووە و دەبینین نەخۆشەکان خێراتر دەجووڵێن و جووڵەی دەستەکانیشیان باشتر بووە بەم جۆرە هاندانە. هەرچۆنێک بێت هێشتا چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی گەورەین بۆ ئەوەی ببینین کە سوودی بۆ نەخۆشی زیاتر هەیە، هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەوە ببینین''.
 
بەگوێرەی دامەزراوەی پارکینسن، لە جیهاندا زیاتر لە 10 ملیۆن تووشبووی نەخۆشییەکە هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەبیرچوونەوە. وێنە: Medical News Today

توێژینەوەیەک: شەش ملیۆن ئەمریکی تووشی خەڵەفان بوون

ماڵپەڕی مێدسن نەیچەر بڵاویکردەوە، نزیکەی شەش ملیۆن هاووڵاتیی ئەمریکی تووشی لەبرچوونەوە بوون. دەشڵێت، لە ساڵی 2060 بەدواوە، ساڵانە یەک ملیۆن هاووڵاتیی پێگەیشتووی ئەمریکی تووشی نەخۆشییەکە دەبن.