رووداو - تەندروستی
راوێژکارێکی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاشکرای دەکات، شیرینییەکان منداڵ زووتر تینوودەکەن و باشترە خۆراکە پڕۆتینییەکان بخۆن؛ لە بەربانگیش زەڵاتە، خورما، ئاو و شۆربا بخۆن.
د. زاهیر گەردی، راوێژکاری نەخۆشییەکانی منداڵان میوانی پۆدکاستی نەخۆشنامە و دەڵێت: منداڵی 7 ساڵان کاتێک بەڕۆژوودەبێت دەشێت نیشانەکانی وشکبوونەوەی لێدەربکەون وەکو 'بێهێزی، خێرا لێدانی دڵ، وشکبوونەوە، بەلاداکەوتن، سەرسووڕان و سەرئێشە'.
بەگوتەی د. زاهیر، لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانی وشکبوونەوە دەبێت منداڵ رۆژووەکەی بشکێنێت، هاوکات ئەوانەشی کە 'گەشکە، رەبۆ، نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و گورچیلەیان هەیە' یاخود ئەوانەی تووشی پەتای وەرزی بوون، نابێت بەڕۆژووبن.
راستییەک لەسەر پاقلاوە بزانە؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ