رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ئەوانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی ''ڤەیپ'' دەکێشن ئەگەری تووشبوونیان بە سستبوونی دڵ و جەڵتە زیاددەکات و توانای سێکسیشیان لاوازدەکات.
توێژینەوەکە لەسەر 175 هەزار کەس لە ناوەندی مێدستار لە ویلایەتی ڤێرجینیا کرا و دەرکەوت، ڤەیپکێشەکان 19٪ مەترسیی تووشبوونیان بە سستبوونی دڵ زیاترە، سەرچاوە پزیشکی و تەندروستییە جیهانییەکانیش لاوازیی سێکسی بە لێکەوتێکی درێژخایەنی ڤەیپکێشان دادەنێن.
بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکی و تەندروستییە جیهانییەکان دەکرێت ڤەیپ ئەم کاریگەرییانەی هەبێت؛
- زیادبوونی خوێنبەربوونی پووک و زەردبوونی ددانەکان
- هێلکەدانەکان و شێوەی سپێرم تێکدەدات و هۆکارێکە بۆ نەزۆکی
- کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی
- تێکچوونی سووڕی مانگانە و ئاستی هۆرمۆنەکان
- لەبیرچوونەوە لەنێو گەنجاندا زیاددەکات
- بەرزەپەستانی خوێن و گرژبوونی ماسوولکەکان
- شێرپەنجە
- کەمبوونەوەی درەوشانەوەی پێست و زیادبوونی چرچولۆچی؛ خوێن کەمتر دەڕوات بەرەو پێست
- هەڵوەرینی قژ؛ لوولە وردەکانی خوێن لە سەر و سەلکی مووەکان تەسک دەبنەوە
5 مادەی مەترسیداری نێو ڤەیپ
1- نیکۆتین
* نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
* لاوازیی بیرکردنەوە و بیرچوونەوە
* هەوکردنی سیکڵدانۆچکەکانی سییەکان
2- بەنزین
* شێرپەنجە
* نەزۆکی
* تێکچوونی سووڕی مانگانە
3- ئەکرۆلین
* نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
* لینجە مادە (بەڵغەم)
* هەستیاری
4- ئەلدیهایدەکان
* شێرپەنجەی خوێن
* هەستیاری و هەوکردنی قوڕگ
* برینداربوونی ناوپۆشی دەم و لووت
5- پڕۆپلین ئەلکحول
* دژەبەستن
* هەستیاریی چاو، قوڕگ و لووت
* پەککەوتنی گورچیلەکان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ