زانکۆی هارڤارد: شەکرە کۆنتڕۆڵ نەکرێت، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەیەک زیاددەبێت

03-04-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژەرانی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی ئاشکرای دەکەن، ئەگەر شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ نەکرێت و هەر بە بەرزی بمێنێتەوە، ئەوا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەیەکی کوشندە زیاددەبێت.
 
توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەو کەسانەی تووشی شەکرەی جۆری دوو بوون و شەکرەکانیان کۆنتڕۆڵ ناکەن و پابەندی رێنماییەکانی پزیشك نابن، مەترسیی توشبوونیان بە شێرپەنجەی پەنکریاس زۆرە.
 
د. ئەنتۆن بیلکیت، پسۆڕی شێرپەنجە لە زانکۆی سانتا مۆنیکا لە ئەمریکا دەڵێت: یەکێک لە مەترسییەکانی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو قەڵەوییە، بۆیە ئێستا دەتوانین ئاماژەبەوە بکەین قەڵەوی و نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو دەبنەهۆی شێرپەنجەی پەنکریاس.
 
بەپێی کۆمەڵەی شەکرە لە ئەمریکا؛ نەخۆشییەکە دەکرێت ئەم لێکەوتانەی خوارەوە دروستبکات ئەگەر کۆنتڕۆڵنەکرێت؛
 
- تێکچوونی بینایی
- جەڵتەی مێشک
- لاوازبوونی فەرمانەکانی دڵ
- برینی پێ
- سستبوونی گورچیلەکان
- لاوازبوونی سووڕی خوێن
- لاوازبوونی هەستەوەرەکان و دەمار
- شێرپەنجە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە