رووداو - تەندروستی
پڕۆفیسۆرێکی بواری پۆلێنزانیی رووەکی ئاشکرای دەکات، گیابەهارییەکان بکوڵێندرێن سوودیان زیاتر دەبێت و هەندێکیشیان ئەگەر بە جوانی بشۆردرێنەوە و پاکژبکرێنەوە، باشترە بە کاڵی بخورێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13-4-2025 پڕۆفیسۆر سامان عەبدولڕەحمان، پسپۆڕی پۆلێنزانیی رووەک لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، 90٪ـی رووەکەکانی کوردستان بەسوودن و بەشێکی زۆریان بۆ خۆراک ئاساییە بەکاربێن.
پڕۆفیسۆر سامان عەبدولڕەحمان لەبارەی گیای لووشەوە دەڵێت، برای پیازە و دژەئۆکسێنەرێکی زۆر بەهێزە، ئەمەش واتا دژی شێرپەنجە و هەوکردن دەوەستێتەوە.
ئەو پسپۆڕە پێشنیازدەکات، لەنێو هەموو ماڵێکدا دەرماخانەیەکی رووەکییان هەبێت و گژوگیاکان بە زانستییانە هەڵبگیرێن و چای جیاوازیان لێدروستبکرێت.
پڕۆفیسۆر سامان لەبارەی کەنگرەوە گوتی، دژەئۆکسانێکی بەهێزی تێدایە و یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی قەبزی. ئەوەش باسدەکات کە دەکرێت تۆوەکەشی کۆبکرێتەوە و وەکو گوڵەبەڕۆژە بخورێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ