FDA: ئاساییە دەرمانێکی شێرپەنجە بۆ قۆناخی سەرەتایی شێرپەنجەی مەمک بەکاربێت

دوێنێ کاژێر 02:19
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بە فەرمی دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا سنووری بەکارهێنانی دەرمانێکی شێرپەنجەی فراوانترکرد بەوەی کە ئاساییە بۆ سەرەتای تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک بەکاربێت.
 
رۆژی سێشەممە 17ـی ئەیلوول دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا رایگەیاند، دەرمانی 'kisqali' کە پێشووتر بۆ رێگری لە تەشەنەکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهات، ئێستا ئاساییە لە قۆناخە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەکەش بەکاربێت.
 
بەم بڕیارەش هەزاران خانمی تووشبووی شێرپەنجە دەشێت لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا دەرمانەکە وەربگرن، بۆ ئەوەی رێگری لە تەشەنەکردنی شێرپەنجەکە بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە بکەن.
 
د. ئیلیۆنا تێپلینسکی، سەرۆکی بەشی شێرپەنجە لە ناوەندی تەندروستیی ڤاڵی لە ئەمریکا دەڵێت: 30٪ـی شێرپەنجەی مەمک دەشێت دووبارە سەرهەڵبداتەوە، هەر بۆیە ئەگەر لە سەرەتاوە بنبڕبکرێت، ئەوا ئەو ئەگەرەش کەمدەبێتەوە و ژیانی تووشبووەکە پارێزراو دەبێت''.
 
بەپێی کۆمپانیای بەرهەمهێنەر، ئەوانەی ئەو دەرمانەیان بەکارهێناوە 25٪ ئەگەری دووبارەبوونەوەی شێرپەنجەکەیان کەمبووەتەوە.
 
بە گوێرەی FDA، ئەو هۆکارانەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکەن ئەمانەن؛
 
- کێشانی جگەرە و نێرگەلە 
- خواردنەوەی کحول 
- قەڵەوی 
- خۆراکە ناتەندروستەکان    
- هەوای پیس 
- بەرکەوتن بە تیشک   
- نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان 
- بۆماوەیی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.

پسپۆڕێک: بە کەوچکی پلاستیکی خۆراکی گەرم نەخورێت

پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.