بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران: ژمارەی رەوانەکردنی نەخۆشمان بۆ هەولێر کەمکردووەتەوە

27-08-2024
شکار رێبوار
د. کامەران محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران. وێنە: رووداو
د. کامەران محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران رایدەگەیێنێت، ژمارەی رەوانەکردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر کەمبووەتەوە و ئێستا زۆرینەی چارەسەرەکان لەنێو سۆران بەردەستن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی ئابی 2024 د. کامەران محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران بە رووداوی راگەیاند، لە رابردوودا مانگانە نزیکەی 170 نەخۆشیان رەوانەی هەولێر دەکرد، بەڵام ئێستا مانگانە کەمتر لە 30 نەخۆش بۆ چارەسەرکردن رەوانەی هەولێر دەکەن.
 
ئەمڕۆ بەردی بناخەی باڵەخانەیەک کە پێکهاتووە لە سێ بەش دانرا، د. کامەران محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران دەڵێت، باڵەخانەکە وادەکات گوشار و قەرەباڵخییەکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەی ئاشتی کەمببێتەوە.
 
ئەو دەڵێت: ''پڕۆژەکە چەندین ژووری راوێژکاری و سێ هۆڵی نەشتەرگەری تێدایە، بەمەش لە نەخۆشخانەی ئاشتی حەوت هۆڵی نەشتەرگەری دەبن''.
 
تەنانەت د. کامەران محەممەد گوتی، یەکێک لە نهۆمەکانی پڕۆژە نوێیەکە سەنتەرێکی گورچیلەی 20 تەختییە و لە سنوورەکە 70 نەخۆش هەن کە پێویستیان بە شووشتنی گورچیلەکانە.
 
لەبارەی تەمەنی نەخۆشانی سستبوون و پەککەوتنی گورچیلەکانەوە گوتیشی، ''لە هەموو تەمەنێک هەن، بەتایبەت بەساڵاچووان''.
 
ئەمڕۆ بەردی بناخەی سێ هۆڵی نەشتەرگەری و چەند بەشێکی راوێژکاری لەگەڵ سەنتەرێکی شووشتنی گورچیلە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی ئاشتی لە سۆران دانرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەپێ رۆیشتن و پایسکیل لێخوڕین بۆ رێگری لە سەوەفان.

پسپۆڕێک: راکردنی هێواش و لێخوڕینی پاسکیل پێشگیری لە سەوەفان دەکەن

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک، شکان و جومگە رایدەگەیێنێت، راکردنی هێواش، لێخوڕینی پاسکیل و کەمکردنەوەی دانیشتنی سەر ئەرز و چوارمەشقی رێگەی کاریگەرن بۆ پێشگیری لە خراپتر بوونی سەوەفان.