نەخۆشنامە؛ نەخۆش هەبووە، بەهۆی بەکارهێنانی فڵچەی رەقی شووشتن، ددانی داخوراوە

27-03-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی بنیاتنانەوە و جوانکاریی ددان هۆشداری دەدات لەبارەی جۆری ئەو فڵچانەی بۆ شووشتنی ددان بەکاردەهێندرێن و دەڵێت: زۆرجار بەهۆی بەکارهێنانی فڵچەی رەق و بێکواڵیتی، نەخۆش ددانەکانی داخوراون.
 
دکتۆر راستی عومەر، پزیشکی بنیاتنانەوە و جوانکاریی ددان میوانەی پۆدکاستەکەیە و دەڵێت، باشترە فڵچەی ددان شووشتن لەلایەن پزیشکەوە دەستنیشانبکرێت یاخود بە شێوەی بازنەیی ددانەکان بشۆردرێن.
 
ئەو پسپۆڕە باسی تێکەڵکردنی لیمۆ و سۆدە دەکات بۆ سپیکردنەوەی ددانەکان و دەڵێت: پاکی دەکاتەوە، بەڵام درێژخایەن دەبێتەهۆی هەڵوەشانەوەی مینای ددان و داخورانی ددانەکان، چونکە رێژەیەکی زۆر ترشێتیان بەردەکەوێت.
 
لەبارەی خواردنەوە گازییەکانەوە گوتی، هەم خواردنەوەی هەمیشە هەندێکجار بە ددانەکان سەرەکەیان دەشکێندرێت کێشەی بۆ هاونیشتمانییان دروستکردووە و پێویستە بە دوور بین لێیان.
 
هۆشداریشی دا کە ئاولەدەموەردان و جوینی بنێشت، جێی شووشتنی ددانەکان ناگرنەوە، چونکە ددانەکان جگە لە بەکار‌هێنانی فڵچە، دەبێت بە پەتیش پاکبرێنەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە