رووداو - تەندروستی
لە بەریتانیا تاقیکردنەوە لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ پێشوەختە دەستنیشانکردنی شێرپەنجە دەکرێت و پسپۆڕان دەڵێن، وردیی و خێراییەکی زۆری هەیە.
ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی NHS لە بەریتانیا تاقیکردنەوە لەسەر جۆرێکی ژیریی دەستکرد دەکات و رایدەگەیێنێت، دەستنیشانکردنەکە وردیی زیاتر بە پشکنینەکە دەبەخشێت و وردە خانە شێرپەنجەییەکانیش دەدۆزێتەوە.
پڕۆفیسۆر کاسرین هاڵیدەی، پسپۆڕ لە زانکۆی شاهانەی بەریتانیا دەڵێت: ژیریی دەستکرد وادەکات چیدیکە نەخۆشەکان پێویستیان بە دوو پشکنینی دڵنیاکەرەوە بۆ شێرپەنجەی مەمک نەبێت و هەر بە پشکنینێک حاڵەتەکەیان دەستنیشانبکرێت.
نیشانەکان و رێگەکانی پێشگیری لە شێرپەنجەی مەمک بزانە؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ