توێژینەوەیەک: دوای وازهێنان لە جگەرەکێشان، دڵ و لوولەکانی خوێن 10 ساڵیان پێویستە بۆ پاکبوونەوە

07-11-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ لە کۆریای باشوور ئاشكرای دەکات، دوای وازهێنان لە جگەرەکێشان دڵ و لوولەکانی خوێن زیاتر لە چەند ساڵێکیان پێویستە تاوەکو دێنەوە بارودۆخی ئاساییان.
 
توێژەرانی سەنتەری پزیشکیی زانکۆی کۆریای باشوور ئاشکرای دەکەن، ئەوانەی واز لە جگەرەکێشان دەهێنن، دڵ و لوولەکانی خوێنیان 5 بۆ 10 ساڵیان پێویستە بۆ ئەوەی بە تەواوی پاکببنەوە لە زیانەکانی جگەرەکێشان، چونکە قوربانیی سەرەکیی مادە زیانبەخشەکانی جگەرە، سییەکان، دڵ و لوولەکانی خوێنە.
 
توێژینەوەکە لە گۆڤاری پزیشکیی جاما بڵاوکراوەتەوە و پێنج ملیۆن و 800 کەس تێیدا بەشداربوو، توێژەران پشکنینیان بۆ ئەوانە کردووە کە رۆژانە جگەرەیان کێشاوە و دەرکەوتووە، ناڕێکیی لە لوولەکانی خوێنیان دروستبووە و ئەگەری تووشبوونیشیان بە جەڵتەی دڵ و مێشک زۆربووە.
 
ئەوانەی لەم تەمەنانە واز لە جگەرەکێشان دەهێنن، بەم شێوەیە پاداشت دەکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە