رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی چاو لە پۆدکاستی نەخۆشنامە ئاشکرای دەکات، وشکبوونەوەی جەستە هاوسەنگیی پێکهاتەی فرمێسک تێکدەدات و رەمەزان هۆکارێكی وشکبوونەوەی چاوەکانە.
لە پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە، د. هونەر رێبوار، لەگەڵ د. دیار عەجیل، پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەرییەکانی چاو باسی وشکبوونەوەی چاو و گرفتەکانی چاو لە مانگی رەمەزان دەکەن.
د. دیار عەجیل، پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەرییەکانی چاو دەڵێت: شاشەکان هۆکارێكی وشکبوونەوەی چاوەکانن و وشکبوونەوەی جەستە، چاوەکانیش وشکدەکاتەوە.
د. دیار پێی باشە کە لەسەر مۆبایل قورئان نەخوێندرێت، بەڵکو لەسەر کاخەز بێت بەو مەرجەی کە زۆر سپی نەبێت و مەیلەو زەرد بێت، بۆ ئەوەی رێگری لە وشکبوونەوە و کزبوونی چاوەکان بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ