پێنج رێنوێنیی پسپۆڕێکی ئێسک و شکان بۆ نێو فڕۆکە بزانە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و بڕبڕەکانی پشت لە ئەمریکا چەند رێگەیەک بۆ پاراستنی ئێسک و بڕبڕەکانی پشت لەکاتی گەشتکردن بە فڕۆکە پێشنیازدەکات؛ ئاو خواردنەوە یەکێکیانە.
 
د. ئەلێکساندەر باتلەر، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و بڕبڕەکانی پشت لە نەخۆشخانەی لینۆکس هیڵ لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ئازاری جومگە و بڕبڕەکانی پشت باوترین ئازاری کاتی گەشتکردنە کە دەکرێت بەهۆی جووڵە و دانیشتنی هەڵە، زیانی زۆریان بەربکەوێت.
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە ئەمانەی خوارەوە لەکاتی هاتووچۆکردن بە فڕۆکە جێبەجێبکرێن؛
 
- کێشی جانتای شان و دەست هاوسەنگ بێت و پەستان نەخاتە سەر پشت.
- ئەنجامدانی وەرزشەکانی کشانی ماسوولکە.
- هەڵبژاردنی کورسییەکی گونجاو و ئاسوودە.
- شێدارکردنەوەی جەستە بە خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیی گونجاو.
- وەرگرتنی ئازارشکێن لەکاتی ئازاری پشت و جومگەکان پێش دەستپێکی گەشتەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە