رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەیەک لە پۆڵەندا دەریدەخات، ئەو سینگڵانەی ژیانی هاوژینی پێکدەهێنن، 62٪ ئەگەری قەڵەوبوونیان زیاددەبێت و ئەمەش لە پیاوان زیاترە و خانمان لەم روانگەیەوە سەلامەتن.
توێژینەوەکە لە پەیمانگەی نیشتمانیی دڵ لە پۆڵەندا لەسەر دوو هەزار و 400 هاوژین کرا و دەرکەوت، دوای هاوسەرگیری ئەگەری زیادبوونی قەڵەوبوون لە پیاوان 62٪ و لە خانمان 39٪ بووە.
د. ئەلیچا میکۆلاچیک، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: زیادبوونی کێش لەدوای هاوسەرگیری لە هەردوو رەگەزەکە هەیە، بەڵام لە پیاواندا زۆرە، چونکە جووڵەیان کەمدەبێتەوە و زیاتریش دەخۆن.
بەپێی WHO، قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بەمانەی خوارەوە زیاددەکات؛
* شەکرە
* بەرزەپەستانی خوێن
* بەرزیی کۆلیستڕۆڵ
* جەڵتەی دڵ
* گیرانی لوولەکانی خوێن
* جەڵتەی مێشک
* بەشەمێبوونی جگەر
* پووکانەوەی ئێسکەکان
* لاوازیی سێکسی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ