رووداو - تەندروستی
د. هەردی محەممەد، پسپۆڕێ نەشتەرگەرییەکانی غودە و گرێیەکانی مل چەند دۆخێک باسدەکات کە پێویستە نەشتەرگەریی غودە بکرێت وەکو؛
1- ئەگەر گرێی پیس یان شێرپەنەجەیی یان گوماناوی لە رژێنەکەدا هەبێت.
2- ئەگەر نەخۆشەکە چارەسەری غودەی هەبێت و نەتوانێت چارەسەرەکە بەکاربهێنێت بەبۆنەی هەستیاری بە چارەسەرەکانەوە.
3- ئەگەر نەخۆشەکە غودەی چالاک یان غودەی سامی هەبێت و بە دەرمان و تیشک چارەسەر نەبێت.
4- ئەگەر نەخۆشەکە گرێی هەبێ و هەناسەی کەسەکەی تووند کردبێت یاخود پەستانی خستبێتە سەر بۆڕیی هەوا.
5- ئەگەر غودەی ناچالاکی هەبێت و گرێی گوماناوی تووشبووبێت.
6- بۆ مەبەستی جوانکاری
7- خانمێک غودەی چالاکی هەبێت و بە دەرمانیش چارەسەر نەکرێت لەکاتێکدا بیەوێت دووگیان ببێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ