رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی زانستە ژینگەییەکان ئاشکرای دەکات، ئەو تەمەی لەسەر شاری سلێمانی دەبیندرێت چەندان پێکهاتەی ژەهراویی ئۆتۆمبێل، کارگە، ماتۆڕ و موەلیدەکانی تێدایە و بە رێژەیەکی زۆریشی لە گەڕەکانی نزیک تانجەڕۆیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی ئەیلوولی 2024 د. ساڵح زەنگەنە، پسپۆڕی زانستە ژینگەییەکان لە بوولتەنی کاژێر 10:00دا رایگەیاند، ئێستا زۆرکەس هەست بە پیسبوونی هەوا ناکات، بەڵام هەوای ناوچەکانی خوارووی سلێمانی پیسە و مەترسیدارە، بەجۆرێک دەبێتەهۆی هەستیاریی تووند و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەش زیاددەکات.
د. ساڵح زەنگەنە دەڵێت: ''رێژەی پیسبوونی هەوا لە ناوچەی تانجەڕۆ زیاترە لە شوێنەکانی دیکەی سنووری سلێمانی''، هەروەها بە پێویستیشی دەزانێت کە پیسکەرەکانی هەوا کەمبکرێنەوە و رێژەی سەوزاییش زیادبکرێت.
بریکاری تەکنیکیی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، لە رابردوودا چەند نەخۆشییەکی دیاریکراو لە عێراقدا هەبوون کە رێژەکەیان کەمبوو و 9٪ـی تێنەدەپەڕاند، بەڵام ئێستا بۆ 22٪ بەرزبوونەتەوە، تەنانەت دەڵێت، پیسبوونی هەوا هۆکاری سەرەکییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ