رووداو - تەندروستی
لووتکەی نێودەوڵەتیی ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیا نوێیەکانە لە بارسێلۆنای ئیسپانیا و کۆمپانیایەکی فەرەنسی رۆبۆتێکی لە خزمەت تووشبووانی ئیفلیجی دروستکردووە.
رۆبۆتەکە جووڵە بە کەسانی ئیفلیج دەداتەوە و ژیریی دەستکرد وا لە رۆبۆتەکە دەکات کە نەخۆشەکە هەرچی بیەوێت، بە دڵی ئەو کاربکات، هاوکات یارمەتیدەرە لە جووڵەکردنی دەست و قاچەکان.
گریگۆریۆ ئامێیوگۆ، سەرۆکی بەشی ژیریی دەستکرد لە کۆمپانیای CEAـی فەرەنسی دەڵێت: ''ئەم ئێسکەپەیکەرە یارمەتیی دووبارەی شیاندنەوە دەدات دوای تووشبوون بە جەڵتە، نەخۆش بەخۆیەوە دەبەستێت و لەلایەن کەسێکی شارەزاوە چاودێریی دەکرێت، بەجۆرێک نەخۆش بە باشی جووڵە و کارەکانی رۆژانەی خۆی دەکات.''
بەپێی کۆمپانیای بەرهەمهێنەر، تاوەکو ئێستا نرخی دیاریکراو بۆ رۆبۆتەکە دانەنراوە، بەڵام پسۆڕان دەڵێن، ئەگەر سەرکەوتووبێت ئەوا ئومێدێک دەبێت بۆ ئەو 100 ملیۆن پەککەوتووەی جەڵتەی مێشک کە ئیفلیجن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ