prev
next
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی خۆراک سێ رێگەی کاریگەر بۆ گەشەکردنی بەردەوامی خانەکانی مێشک و بەهێزکردنی فەرمانەکانی پێشنیازدەکات؛ رۆژووگرتن یەکێکیانە.
د. ئێریک بێرگ، پسپۆڕی کلینیکیی خۆراکی لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، پاراستنی تەندروستیی مێشک بۆ باشترکردنی تواناکانی بڕیاردان و ئەزبەرکردنی زانیارییەکان گرنگە و وادەکات زیاتر زانیاری لە یادگەدا بمێنێتەوە.
هەر بۆیە ئەو پسپۆڕە سێ رێگە باسدەکات وەکو؛
1- رۆژووگرتن
''رۆژووگرتنی پچڕپچڕ هاندەرێکی زۆر باشە بۆ باشتر کارکردنی مێشک، باشترە رۆژانە دوو ژەم خۆراک بخورێت و 18 بۆ 16 کاژێریش بەڕۆژووبیت، ئەمە خانەکانی مێشک تووشی شۆک دەکات و زیاتر چڕ دەبنەوە''.
2- بەرکەوتن بە سەرما
''دروستبوون و دووبارە گەشەکردنەوەی خانەکانی مێشک چالاکدەکات، دەشێت لەڕێگەی مانەوە لەنێو سەهۆڵاو و خۆشووشتن بە ئاوی سارد بێت، چونکە ئەوە خانەکان تووشی شۆک دەکات''.
3- ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی چڕ
''ئەو جۆرە چالاکییانە بەتایبەت شاخەوانی، سەرکەوتن بەسەر هەورازدا، جووڵەی خێرا و وەرزشەکانی کاردیۆ دەکرێت خانەکان بخەنە دۆخی نالەبار، بەمەش جیڕی و مانەوەی زیاتریان پێدەبەخشن و مێشکیش زیاتر خۆی نوێ دەکاتەوە''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ