رووداو - تەندروستی
پزیشکی تیمی سەرەکیی یانەی بارسێلۆنا کۆچی دوایی کرد. لە خەودا بووە و هۆکارەکانیش ئاشکرادەکرێن.
کارلێس مینیارۆ گارسیا، پزیشکی یانەی بارسێلۆنا دوانیوەڕۆی شەممە 8-3-2025 کۆچی دوایی کرد، میدیا ئیسپانییەکان دەڵێن، ئەو لە خەودا هەڵنەساوەتەوە و لە هۆتێلەکەی خۆی گیانی لەدەستداوە.
کارلێس گارسیا تەمەنی 50 ساڵ بوو و هیچ سەرچاوەیەک باس لە هۆکاری مردنەکەی ناکات، بەڵام بەپێی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەریتانیا و ناوەندی مایۆکلینیکی پزیشکی؛ ئەمانە دەشێت ئەگەری گیانلەدەستدان بن لەکاتی خەودا؛
- جەڵتەی دڵ و مێشک
- خنکان بە گازی ژەهراوی
- شەکرە
- بەکارهێنانی دەرمان
- بەرکەوتن بە زەبر
- وەستانی هەناسە لەکاتی خەودا
پێشگیریکردن لە مردنی پێشوەختە
- خواردنی سەوزە و میوەکان
- بڕی پێویست ئاو
- سنووردارکردنی شەکر، چەوری و خۆراکە خێراکان
- خەوی باش
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و کحول
- جووڵەی رۆژانە و چالاکیی جەستەیی
- کێشڕێکی
- کۆنتڕۆڵکردنی شەکر و پەستانی خوێن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ