بەڕێوەبەری بەشی دەروونی لە دهۆک: گەنجانی بێکار زۆرینەی ئالوودەبووانی مادەی هۆشبەرن

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
هەوار جەلالەدین - د. عەدنان ئەسعەد.
هەوار جەلالەدین - د. عەدنان ئەسعەد.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەڕێوەبەری بەشی دەروونی لە نەخۆشخانەی ئازادیی فێرکاری لە دهۆک ئاشکرای دەکات، زۆرینەی ئەوانەی ئالوودەبووی مادە هۆشبەرەکانن گەنجە بێکارەکانن، ئەو دەڵێت، ئێستا دەستڕاگەیشتن بە کحول ئاسانتر بووە، بۆیە ئالوودەبووانیش زیادبوون.
 
بە دواداچوونێکی رووداو ئاشكرای دەکات، ''لە بەشی دەروونیی نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆک، ئەمساڵ رێژەی ئالوودەبووان بە مادە هۆشبەرەکان 64٪ کەمی کردووە''، ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-12-2024 د. عەدنان ئەسعەد، پسپۆڕی دەروونی و بەڕێوەبەری بەشی دەروونی لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادیی لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، تووندکردنی رێکارە یاساییەکان و زیادکردنی هۆشیاریی تەندروستی رۆڵی سەرەکییان هەبووە.
 
د. عەدنان ئەسعەد دەڵێت: ''رۆژانە ئالوودەبووانی کحول دێنە بەشی دەروونی بۆ وەرگرتنی چارەسەر و دوورکەوتنەوە لێی، رێژەکەش زیادبووە چونکە ئێستا دەستڕاگەیشتن بە کحول ئاسانتر بووە''.
 
رووداو بۆچوونی خەڵکی لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی بەخشراو وەرگرتووە کە هێشتا لەسەر شەقامەکانن و نەبراونەتە هیچ نەخۆشخانە و سەنتەرێکی دەروونی؛
 
ئەو پسپۆڕەی دەروونی دەڵێت: کێشەکە بەربڵاوە و هۆکاری ئەوەی لەسەر شەقامەکانن ئەوەیە کە زوو چارەسەر نەکراون و لە کۆنتڕۆڵ دەرچوون، ئاماژەش بەوە دەکات کە پێویستە سەنتەرێکی تایبەت بەو جۆرە بەخشراوانە بکرێتەوە کە هەمیشە لە خزمەت و چاودێریدا بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە