پسپۆڕێک: ''ئاوڵەی مەیموون'' مەترسیی زیاتر لەسەر بەساڵاچووان دروستدەکات

18-08-2024
شکار رێبوار
د. زانیار ئاغال، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو.
د. زانیار ئاغال، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو.
نیشانەکردن ئاوڵەی مەیموون
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو دەڵێت: بەساڵاچووان گرووپی هەرە مەترسیدارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی ''ئاوڵەی مەیموون''.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی ئابی 2024 د. زانیار ئاغال، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لە بوولتەنی کاژێر 14:00 دا بە رووداوی راگەیاند، نەخۆشیی ''ئاوڵەی مەیموون'' دەشێت لەڕێگەی هەناسەوە بگوازرێتەوە وەکو 'کۆکین، پژمین و بەڵغەم'.
 
د. زانیار ئاغال، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو دەڵێت: هەر تووشبوویەک نیشانە گوماناوییەکانی نەخۆشیی ''ئاوڵەی مەیموون''ـی هەبوو، ئەوا نابێت تێکەڵاویی هەبێت لەگەڵیدا و باشترە کە کەسەکە کوارەنترین بکرێت.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا ئەوەشی ئاشکراکرد کە رێژەی کوشندەیی ڤایرۆسی نەخۆشیی ''ئاوڵەی مەیموون'' نزیکەی 3٪ بۆ 6٪ـە و دەڵێت: ''هەرچەندە رێژەیەکی کەمە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازاندرێت کە ئەگەر زیاتر بڵاوببێتەوە، چۆن کاریگەری لەسەر جیهان دروستدەکات؟''
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە